به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێکخراوی فڕۆکەیی عێراق دوێنێ بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، قەدەغە بوونی سەفەر بۆ ئەو 8 وڵاتەی بە کۆمپانیا فڕۆکەییەکانی چالاک لە عێراق ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی فڕۆکەیی عێراق، سەفەر لە عێراقەوە بۆ بریتانیا، ئەفریقای باشوور، ئۆسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلژیکا، ئێران و ژاپۆن و پێچەوانەکەشی(جگە لە هاووڵاتیانی عێراقی، بە مەرجی قەرەنتینەی دوو هەفتەیی)، قەدەغە کرا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەو بڕیارە بە بۆنەی ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیێندرا.